پێیان مەدەن ساختەن

دوو ئەکاونتى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوى ئەنجومەنى وەزیرانەوە داواى پارە و کارتى مۆبایل لە خەڵک دەکەن

964+

وریا فەتاح

کەسێک بە دوو ئەکاونتى جیاواز لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک و تۆڕەکانى دیکە، نامە بۆ خەڵک دەنێرێت و بەناوى ئەنجومەنى وەزیرانەوە داواى پارە و کارتى مۆبایل لە خەڵکى دەکات، ئەمە فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى ناچار بەوەکردووە روونکردنەوە بدات و دەڵێت، کەس نەکەوێتە داوى و ئەکاونتەکان ساختەن.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، ماوەیەکە کەسێك بە هەر دوو ناوی ساختەی تارا کەریم ئاغا – Tara Kareem Agha و سۆزان شێخ کەمال بەرزنجی- Sozan Shex Kamal Barznje لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەتایبەتی مەسنجەری فەیسبووک، بە شێوەیەکی ساختەکارانە، بە ناوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، داوای پارە و کارتی مۆبایل لە خەڵک دەکات.

فەرمانگەکە ئاگادارى هاوڵاتیان دەکاتەوە کە ئەم کەسە ساختەکارە و دوور و نزیک پەیوەندى بە ئەنجومەنى وەزیرانەوە نییە.

وەک باسى دەکات، لایەنە دادوەری و ئەمنییە پەیوەندیدارەکانیش ئاگادار کراونەتەوە کە رێکاری یاسایی لە دژی ئەم کەسە بگرنە.

فەیسبوکەکەشت هاک بکرێت ماسنجەرەکەت پارێزراوە

فەیسبوکەکەشت هاک بکرێت ماسنجەرەکەت پارێزراوە