سبەی دانوستانە لەگەڵ ئەمریکا لە پاکستان

شاندەکەی ئێران بۆ پاکستان کێی لەگەڵدایە؟

ئەرسەلان عەبدوڵا

تیمی دانوستانکاری ئێران بە سەرۆکایەتیی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان، ئێوارەی رۆژی هەینی گەیشتنە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، وەک ئامادەکارییەک بۆ یەکەمین خولی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە دوای شەڕی ئەم دواییە، تیمەکەی ئێرانیش ئاشکرا بوون کێن.

بە گوێرەی میدیاکانی ئێران، شاندی یاوەری قالیباف، بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە پاکستان، پێکدێن لە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوە، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای بەرگریی نیشتمانی، پارێزگاری بانکی ناوەندی و چەند ئەندامێکی پەرلەمان لە لیژنەکانی ئەمنی، سیاسی، سەربازی، ئابووری و یاسایی پێکدێن.

بڕیارە سبەی شەممە دانوستانی ئەمریکا و ئێران لە ئیسلامئاباد دەستپێبکات، بە ئامانجی گەیشتن بە ئاگربەستی هەمیشەیی.

پاکستان رۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە گەیشتن بە ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی، کە واشنتۆن و تاران بەرەبەیانی چوارشەممەی رابردوو رایانگەیاند، دولای نزیکەی چل رۆژ لە شەڕی قورس.