خزمەتگوزارییەکى نوێ

فەیسبوکەکەشت هاک بکرێت ماسنجەرەکەت پارێزراوە

964+

وریا فەتاح

چەند رۆژێکە فەیسبوک تایبەتمەندییەکى نوێى بۆ بەشى نامەکان زیاد کردووە، ئەوەش هەنگاوێکى نوێیە بە ئاراستەى پاراستنى نامەکان ئەگەر هاتوو فەیسبوکى بەکارهێنەر هاک بکرێت.

تایبەتمەندییە نوێکە ئەوەیە، لەگەڵ کردنەوەى فەیسبوکەکەت لەبەشى نامەکان داوات کۆدێکى شەش ژمارەیت لێدەکرێت کە ئەو شەش ژمارەیە دەبێتە کۆدى ماسنجەرەکەت و ئەگەر فەیسبوکەکەت لەسەر هەر مۆبایلێک یان براوزەرێکى دیکە بکەیتەوە، بەشى ماسنجەر نابێتەوە هەتا ئەو کۆدە نەنوسیت.

گرنگى ئەو تایبەتمەندییە لەوەدایە، ئەگەر هاتوو بەکارهێنەرى ئەکاونتەکەى هاککرا، ئەوا دەستڕاگەیشتنى کەسى هاککەر بە بەشى نامەکان قورس دەبێت، ئەوە بەماناى ئەوە نیە ئەو بەشە 100% پارێزراوە، بەڵام گەیشتن بە نامەکان قورس دەبێت و پێویستى بە هەوڵ دەبێت و کات لە بەرژەوەندى کەسى هاککەر نابێت.

جگە لەوە ئەگەر هاتوو بەکارهێنەر فەیسبوکەکەى هاککرا و بۆ هێنانەوەى ئەکاونتەکەى پاسۆرد و ئیمەیلەکەى رادەستى کەسانى شارەزاکرد بۆ ئەوەى بۆى بگێڕنەوە، لە حاڵەتى گەڕاندنەوەى ئەکاونتەکەشى ئەو کەسانە ناتوانن بچنە ناو بەرنامەى نامەکانى هەتا ئەو کۆدە داخل نەکەن.

عێراق داوا لە ئەمازۆن، گوگڵ و فەیسبوک دەکات ناوەند بکە...

عێراق داوا لە ئەمازۆن، گوگڵ و فەیسبوک دەکات ناوەند بکەنەوە