لەگەڵ هاوکارێکی کە کارمەندی کۆماندۆیە

ئاسایشی سلێمانی: بکوژی گەنجەکەی راپەڕین دەستگیر کرا

توانا نەقی

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بکوژی ئەو گەنجەیان دەستگیر کردووە کە ئەمشە و لەگەڕەکی راپەڕین تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا ئەوە هاتووە، کاتژمێر 9:30 خولەکی ئەمشەو 27.7.2024 لەگەڕەکی راپەڕین دەمەقاڵە لە نێوان دوو هاوڵاتی دروست بووە و یەکێکیان ئەوی دیکەی کوشتووە.

دەشڵێت، دوای ئەوەی ئاسایش گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و بکوژەکە دەستگیرکراوە، کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆشیان بە تۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژەکە لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆوە رادەستی ئاسایش کراوە.