لە نیویۆرک وتارێکی پێشکەش کرد

زەیدی لە ئەمریکاوە شەڕی دژی گەندەڵی و چەکدانانی گروپەکان دووپاتکردەوە

شۆڕش قادری

عەلی زەیدی لە ئەمریکاوە شەڕی دژی گەندەڵی و چەکدانانی گروپەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، دەبێت حکومەتەکەی دەسەڵاتی تەواوەتی هەبێت.

ئەمڕۆ هەینی 25.9.2026 عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتارێکی دوورودرێژی لە بەردەم کۆمەڵەی گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک پێشکەش کرد، ئەمانەی خوارەوە پوختەی قسەکانیەتی؛

-ئەولەویەتی ئێمە ئەوەیە کە چەک و ئامرازەکانی دەسەڵات لە دەستی دامەزراوە دەستوورییەکاندا بمێننەوە.

-داوای کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان دەکەین، حکومەتەکەمان شەڕێک دژی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی بەڕێوەدەبات.

-دیدگای ئێمە لەم قۆناغەدا گەڕاندنەوەی سەروەری یاسا و بەهێزکردنی دامودەزگاکانی دەوڵەتە.

-پابەندین بە دڵنیابوون لەوەی کە دەوڵەت تاکە دەسەڵاتی هەبێت لە بابەتی ئاشتی و شەڕدا، چەک لە دەستی دەوڵەتدا بمێنێتەوە.

-دەست بۆ هەموولایەک درێژ دەکەین، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری و دراوسێیەتی باش و پەسەندکردنی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

-پشتیوانی خۆمان بۆ دیالۆگ و دیپلۆماسی بۆ هێورکردنەوەی قەیرانەکان دووپات دەکەینەوە.

-کاردەکەین بۆ هەمەچەشنکردنی رێگاکانی هەناردەکردنی نەوت و ئەو رێڕەوانەی کە بە تورکیا و ئوردن و سوریاوە دەمانبەستنەوە.

-ئاسایشی گەلان و بەردەوامیی ئاشتی بە پێی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە و ئەمەش لەڕێی شەڕەوە بەدی نایەت.

-نیگەرانین لە کاردانەوەکانی پەیوەست بە ئازادی گواستنەوە و کەشتیوانی دەریایی و کاریگەرییەکانیان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی وزە.

-لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەماندا، چاوەڕوانی گوڕێنی شێوازی هاوکارییەکان لە سەربازییەوە بۆ ئابووری دەکەین.