لە پارێزگای دیالە

کچێکی نابینا بە کۆ نمرەی 98 لە 12ـی ئامادەیی دەرچوو

میدیا گۆران

ئایە کچێکی نابینایە لە پارێزگای دیالە بێ مامۆستای تایبەت بە خولی یەکەم لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەشی وێژەیی بە کۆ نمرەی 98 دەرچوو.

ئایە عیماد بۆ 964 وتی، من لە چوار ساڵیەوە بیناییم لەدەستداوە و ئێستا نابینای تەواوم، بە پشت بەستن بە قوتابخانەکەم کە تایبەت نییە بە خاوەن پێداویستی تایبەت و یوتیوب توانیم لە خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکان دەرچم، دەشڵێت، ئامانجم خوێندنی ماستەر و دکتۆرایە لە بەشی یاسا.

“داوا دەکەم قوتابخانەکانی تریش هاوکاری نابینایان و خاوەن پێداویستی تایبەت بکەن و رێگریان نەبن لە خوێندن” ئایە وا دەڵێت.