داوای دادپەروەری دەکەن
لەدوای دابەشکردنی زەوی لەکەلار بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەران گردبوونەوە
964+
میلاد جەلال – کەلار
لەدوای دابەشکردنی زەوی لە کەلار بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەران گلەییان هەیە بەتایبەتیش کە زانیویانە جیاکاری لەو دابەشکردنەدا هەیە بۆ ئەمڕۆ گردبوونەوە.
ئاری عیزەدین، مامۆستایەکی بەشدارە لە گردبوونەوەکە بە 964 ى وت، بەهیچ شێوەیەک جیاکاری لە دابەشکردنی زەویدا قبووڵ ناکەن و دەیانەوێت ھەموو زەویەکان تیروپشکی بۆ بکرێت.
ھاوکار نەسرەدینیش فەرمانبەرە بە 964ى وت،”جگە لەوەی زانیاریمان ھەیە کە جیاکاری کراوە، داواکارین بە زووترین کات قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی دەستپێبکاتەوە، ئەگەر گوێمان بۆ نەگیرت و کەموکورتیەکان چارەسەر نەکرێت ھەڵوێستی توندمان دەبێت”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن