لە سۆران

کۆمەڵێک گەنج سەرچاوەیەکی ئاویان پاککردەوە

964+

ژێوار خدر

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش لە ئیدارەی سۆران سەرچاوەی ئاوی کونەماسییان لە گوندی بەرزێوەی سەر بە قەزای رواندز پاک کردەوە و دەڵێن، بەردەوام دەبین.

یوسف قادر یەکیک لەو گەنجانەیە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ئێمە کۆمەڵێک گەنجی سۆرانین و بە پێشبڕکێی ”ئۆف رۆد”ەوە خەریکین، هەر کاتێک گەشتمان بۆ هەر شوێنێک کردووە شوێنەکەمان پاککردووەتەوە.

وتیشی، لە گەشتەکەی ئەمڕۆماندا، بینیمان شوێنەکە زۆر پیسە، بۆیە خۆم و چوار هاوڕێی دیکەم بڕیارمان دا پاکی بکەینەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی عەلاگەی خۆڵی زۆرمان پی نەبوو، نەمانتوانی هەمووی پاک بکەینەوە، بۆیە بە نیازین بەیانیش بڕۆینەوە هەمان شوێن و بە تەواوی پاکی بکەینەوە.

ئەو گەنجانەی لەم هەڵمەتەی ئەمڕۆدا 10 عەلاگە خۆڵ و خاشاکییان کۆکردووەتەوە و دەشڵێن بۆ لەمەودواش بەردەوام دەبین و گەشت بۆ هەر ناوچەیەکی سنووری ئیدارەی سۆران بکەین تا پاکی نەکەینەوە ناگەڕێینەوە.

پێنج برا خۆبەخشانە هەڵمەتی پاکردنەوەی ژینگە ئەنجامدەد...

پێنج برا خۆبەخشانە هەڵمەتی پاکردنەوەی ژینگە ئەنجامدەدەن