زیادی هەیە

بۆ یەک ساڵ مۆڵەتدان بە دروستکردنی کێڵگەی مریشک و هێلکە راگیرا

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی کشتوکاڵ، بێنەوبەردەی دانانی کێڵگەی مریشک و هێلکەی خواردنی بۆ ماوەیەک یەک دانە ساڵ راگرت، بەرهەمی ئێستا ئەوەندە زیادی هەیە لە هەرێمی کوردستان، تا کیڵگەی نوێی بۆ دانەنرێت.

بڕیارەکەی وەزارەت پاڵپشت بووە بە بڕیاری ژمارەی دووی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتەکە  کە لە 12.8.2024 بۆی کۆبوونەوتەوە.

بڕیارەکە رێگەدان بە فراوانکردنی کێڵگەکانیش دەگرێتەوە و بێگەرد تاڵەبانی وەزیر واژۆی لەسەر کردووە، هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە 964ی وت، “ئیتر داواکاری بۆ پێدانی مۆڵەت وەرناگیرێ، لەم ماوەیەدا ئیدارە سەربەخۆکان و بەشەکانی ڤێتێرنەری لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بیر لە میکانیزمی نوێی زانستی دەکرێتەوە و پێشنیار دەکرێن”.

پێشنیارەکان بۆ ئەوە، هەمواری یاسای ژمارەی 8ی ساڵی 2021ی یاسای دامەزراندنی سامانی ئاژەڵ بکرێت لە هەرێمی کوردستان، وتەبێژەکە وتی، “بڕیارەکە ئەو داواکارییانە ناگرێتەوە کە پێش 12.8.2024 بۆ دامەزراندنی کێڵگە و هێلکەی خواردن پێشکەش کراون”.

پێویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە گۆشتی مریشک، 147 هەزار تۆنە لە ساڵێکدا، رێژەی بەرهەمیش 240 هەزار تۆنە، لەو ژمارەیەش ساڵانە 93 هەزار تۆن بڕی زیادەی بەرهەم، ڕەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت و لەوێ بە بازاڕ دەکرێت.

ژمارەی  کێڵگە پەلەوەرییەکان، بەپێی داتایەکی وەزارەت لە سەرەتای ئەمساڵ:
– هەولێر؛ 576 کێڵگە
– سلێمانی؛ 727 کێڵگە
– دهۆک؛ 344 کێڵگە
– هەڵەبجە؛ 35 کێڵگە
– گەرمیان؛ 158 کێڵگە

دەقی بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ:

+964صورة من منصة (شبكة):
ژینگەی هەڵەبجە یەک مانگی بۆ کێڵگەی پەلەوەری سیروان دان...

ژینگەی هەڵەبجە یەک مانگی بۆ کێڵگەی پەلەوەری سیروان دانا