پڕۆژەیەکی ئاوی هەولێر - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
" کێشەی ئاوی خواردنەوە چارەسەر دەکات"
سبەینێ بەردی بناغەی پرۆژەیەکی گەورەی ئاو لە هەولێر دادەنرێت
توانا نەقی
سبەینێ یەکشەممە، بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی ئاو بۆ شاری هەولێر دادەنرێت بە قسەی بەرپرسانی حکومەت و پارێزگاکە لە ماوەیەکی کەم و بەیەکجاری کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر چارەسەر دەبێت.
پشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەیی هەرێ بڵاویکردەوە، ئەو پڕۆژەیە هیچ پەیوەندی بە پڕۆژەکانی ئیفرازەوە نییە و لە زێی گەورەوە ئاو دەگەیێنرێتە هەولێر و لە رێگەی کۆمپانیایەکی خۆماڵی کارەکە جێبەجێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پرۆژەیە وەک پڕۆژەیەکی خێرای فریاگوزاری و دوای تەواوبوونی بڕی ئەو ئاوەی دەگاتە ناو هەولێر زیاترە لە هێندە و نیوێکی هەموو ئەو ئاوەی کە ئێستا بۆ خواردنەوەی هاونیشتمانیانی شارەکە دابین دەکرێت.
هەولێر ئاو لە هەرسێ پرۆژەی ئیفراز یەک و دوو سێ وەردەگرێت و بە بەردەوامی زۆربەی گەڕەکەکانی کێشەی کەمی ئاو یان نەبوونی ئاوی خواردنەوەیان هەیە.