ئەمشەو

درێفتی هەموو عێراق لە سلێمانی نمایش دەكەن

964+
دیلان محەمەد – سلێمانی

بە بەشداریی 10 ئۆتۆمبێل لەسەر ئاستی عێراق، ئەمشەو پێشبڕكێی درێفت لە سلێمانی دەستیپێكرد.

نمایشەكان لە گۆڕەپانی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی ئەنجامدەدرێن و ژمارەیەكی بەرچاویش لە هەوادارانی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل و درێفت لەوێ ئامادەن.

ئەمە جارێ سێیەمە ئەو جۆرە پێشبڕكێیە لە سلێمانی دێتە ئەنجامدان و بەشێكی ئۆتۆمبێلە پێشبڕكێكارەكان لە جۆری BMWن.

هیمداد حوسێن لێپرسراوی ناوەندی وەرزشیی سلێمانی، كە سەرپەرشتی پێشبڕكێیەكە دەكەن، بە 964ی وت، بەڵێنیان لە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم وەرگرتووە گۆڕەپانێكی گەورە بۆ ئەو جۆرە پێشبڕكێیانە لە سلێمانی بكەنەوە، بۆ ئەوەی لە ئاستی عێراقدا زۆرترین بەشداریی درێفت لە سلێمانی هەبێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پاڵەوانێتى درێفتى ئۆتۆمبێل بەڕێوە دەچێت

پاڵەوانێتى درێفتى ئۆتۆمبێل بەڕێوە دەچێت