ژینگەی هەڵەبجە پشکنین و بەدواداچوونیان بۆ دەکات
درەختەکانی گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە نەخۆشن
+964
ژێوار خدر
درەختەکانی گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە، مەترسی وشک بوونیان لەسەرە و فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجەش بەدواداچوون بۆ هۆکارەکەی دەکات.
سەرهەنگ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی وت، هاوڵاتیانی گەڕەکەکە سکاڵایان لای ئێمە کرد و پییان راگەیاندین کە درەختەکانی گەڕەکەکەیان گەڵاکانییان دەوەرێت و مەترسی وشک بوونییان لێ دەکرێت.
وتیشی، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ هۆکارەکەی ئێمە لیژنەیەکمان پێکهێنا و ئەندازیاری کشتوکاڵیمان ناردە گەڕەکەکە، بەپێی پشکنینەکانی لیژنەکە لەڕووی ئاودانەوە درەختەکان هیچ کێشەیەکییان نەبووە، بۆیە نەیانتوانیوە هۆکارەکە دیاری بکەن و پێویستییان بە بەدواداچوونی زیاتر هەیە بۆ دۆزینەوەی کێشەکە.
روونیشیکردەوە، تەنیا لەو شەقامە درەختەکان کێشەیان هەیە و بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون و کەسی پسپۆڕ دەهێنن بۆ دیاری کردنی کێشەکە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆی.