قایمقام: سه‌لامه‌ته‌

به‌رپرسی ئاوى رواندز ده‌ستى به‌ر بۆربه‌رین كه‌وتووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هۆگر مەلا محه‌مەد، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی رواندز لە كاتی چاككردنەوەی به‌شێكی پڕۆژه‌ى ئاوى قه‌زاكه‌یان ده‌ستى به‌ بۆربه‌رینێك كه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ بریندار بووە.

یه‌كێك له‌ ترۆمپاكانى پڕۆژه‌كه‌ شكابوو، ئه‌وانیش له‌رێگه‌ى تیمێكه‌وه‌ كارى چاككردنه‌وه‌یان ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام له‌ناكاو ده‌ستى به‌رپرسی ئاوى رواندز به‌ر بۆربه‌رینى ترومپاكه‌ كەوتووە و چه‌ند په‌نجه‌یه‌كی ده‌ستى شكاوە.

ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامى قه‌زاى رواندز به‌ 964ـى راگه‌یاند، به‌رپرسه‌كه‌ى ئاویان سه‌لامه‌ته‌ و ئێستا له‌ ژێر چاودێریی پزیشكیدایه‌.

وتیشی “رووداوه‌كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر روویداوه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند په‌نجه‌یه‌كی شكابوو، ئه‌مڕۆ نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كراوه‌ و له‌ نه‌خۆشحانه‌یه‌كی هه‌ولێره‌”.

کێشەی ترۆمپاکانی ئاوی رواندز چارسەرکرا

کێشەی ترۆمپاکانی ئاوی رواندز چارسەرکرا