ئۆفەریان هەیە بۆیان

تیمێکی ژینگەیی بەڵێن لە 30 ژن وەردەگرن سفرەی سەفەری بەکارنەهێنن

964+

ئەحمەد مستەفا

لە ناحیەی شۆرش و لە تەنیشت قەزای چەمچەماڵ، رێکخراوێکی ژینگەیی چوونە خولێکی بەرگدرووی و “بەڵێنیان لە 30 ژن وەرگرت بۆ لەمەبەدوا سفرەی سەفەری بەکارنەهێنن”.

رێکخراوەکە، خەڵک لە خراپی بەکارهێنانی ماددە پلاستیکییەکان هۆشیار دەکاتەوە و “سفرە و پەرداخ و قاپی سەفەری بە دوژمنی ژینگە دەبینێ”.

خولی بەرگدرووییەکە، بۆ ژمارەیەک ژن و لە ناوەندی وەرزش و لاوانی شۆڕش کراوەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.9.2024، مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە 964ی وت، “لەگەڵ بەرگدرووییەکەدا، پێمان باش بووە باس لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی سفرەی سەفەری و ماددە پلاستیکییەکان بۆ کابانەکانی ماڵەوە بکەین و کاریگەری ژینگە و تەندروستی و ئابووری لەسەر تاک دەستنیشان بکەین”.

بە قسەی سەرۆکی رێکخراوەکە، “بەشداربووان بەڵێنیان داوە بەکارهێنانی سفرەی سەفەری لە ماڵەکانیان کۆتایی پێبهێنن، لە کۆی 100 ژنی بەشداربوو، نزیکەی 30 ژن رایانگەیاندووە سفرە بەکارناهێنن، کە مایەی دڵخۆشی بووە بۆیان، ئەوانی دیکەش بەڵێنی بەکارنەهێنانیان داوە پێمان”.

سەرۆکی رێکخراوەکە و تیمەکەی، لە خولەکەدا بینویانە پەرداخی سەفەری بەکارهاتووە، داوایانکردووە لە بری ئەوە (ترمز) و دەبەی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە بە کاربهێنرێت، مەعروف مەجید وتی، “چاودێری هەوڵ و بەڵێنی ژنە بەشداربووەکان دەکەین، لە ئەگەری جێبەجێبوونی داواکانمان، دیاری یان بڕوانامەی سوپاس و پێزانیان بۆ دەکەین”.

ژنانی بەشداربوو؛