لە زاخۆ

بۆرییەک شکاوە و دوو رۆژە چوار گەڕەک بێ ئاون

+964

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ماوەی دوو رۆژە لە زاخۆ چوار گەڕەک و ژمارەیەک دوکان و خواردنگە بەهۆی شکانی بۆرییەکی ئاوەوە بێ ئاو مەونەتەوە.

ئاوەڕۆ لەناو بازاڕی زاخۆ دروست دەکرێت، بۆرییەک شکاوە و گەڕەکەکانی ئازادی، خابور، گوندک و شۆڕش لەگەڵ ژمارەیەک دوکان و خواردنگە دوو رۆژە بێ ئاون.

ئەم دروستکردنی ئاوەڕۆ و چاککردنەی بەهۆی ئەوەیە کە لەوەرزی زستاندا لافاو دروست دەبێت لەناو بازاڕ و ئێستا ئەوە چارەسەر دەکەن، نزیکەی 9 مانگە کارکردن لەو پرۆژەیە بەردەوامە.

عەبدوڵا رەشید، دانیشتووی گەڕەکی ئازادیە بە 964ـی وت، “دوو رۆژە لەبەر بێ ئاوی تانکەرێکی ئاوم کڕیوە ناتوانین بەم گەرمایە بێ ئاو بین، داوا دەکەین زوو کێشەکەمان چارەسەر بکەن”.

ئەندازیار ساڵح حەسەن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی زاخۆ بە 964ـی وت، ئێمە کێشەی ئاومان نییە تەنیا کۆمپانیاکە بۆری ئاوەکەیان شکاندووە، ئێستاش کۆمپانیاکە خەریکی چاکردنەوەین و کە تەواوبوو یەکسەر ئاویان بۆ دەگەڕێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی