به‌دوو ئاڕاسته‌ رێگری لە دروستبوونی لافاو ده‌كات

له‌ ئێستاوه‌ شاره‌وانیى مه‌خمور خه‌مى لافاوى زستانى له‌ كۆڵناوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ شاره‌وانیى مه‌خمور كار له‌سه‌ر چاككردنى رێڕه‌وه‌كانى ئاو له‌ ناو سه‌نته‌رى قه‌زاكە ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ئاوى بارانى زستان بیپارێزێت، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، به‌ دوو ئاراسته‌ كار له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ى رێڕه‌وه‌كانى ئاو ده‌كه‌ن.

ساڵى پار نا، به‌ڵام پێرار بارینى بارانێكی زۆر، شه‌پۆِڵه‌كانى ئاوى گه‌یانده‌ ناو به‌شێكى سه‌نته‌رى قه‌زاى مه‌خمور و به‌هۆیه‌وه‌ زیانێكی زۆرى به‌ شوێنه‌ جۆراوجۆره‌كان گه‌یاند.

زیره‌ك حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانیى مه‌خمور به‌ 964ـى راگه‌یاند، ده‌ستیان به‌ چاككردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى ئه‌و ئاوه‌ڕۆیانه‌ى ناوخۆ كردووه‌، كه‌ له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زاكەدا ئاوى ماڵان كۆده‌كه‌نه‌وه‌.

وتیشی “ئه‌و شوێنه‌ى ئاوى ئاوه‌ڕۆكانى لێ كۆده‌كرێته‌وه‌، شوێنه‌كه‌ى خراپە و ده‌ستمان به‌ پاككردنه‌وه‌ و چاككردنه‌وه‌ى كردووه‌”.

ئاراسته‌ى دووه‌مى كاركردنى شاره‌وانى بۆ به‌رگرتن له‌ روودانى لافاو، ئه‌و ئاوانه‌ن، كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى سه‌نته‌رى قه‌زاوه‌ دێنه‌ ناو مه‌خمور، به‌ تایبه‌تیش ئاوى چیاى قه‌ره‌چوغ.

زیره‌ك حه‌سه‌ن ده‌ڵێت، كار له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌نداوه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ ته‌واوى ئاوه‌كانى ئه‌و چیایه‌ى دێته‌ ناوییه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ى بتواندرێت رێگرى له‌ هاتنه‌ ناوى ئاوى باران بۆ ناو سه‌نته‌رى قه‌زا بكرێت.

شاره‌وانیى مه‌خمور 4000 تۆن زبڵ و خاشاکی کۆکردەوە

شاره‌وانیى مه‌خمور 4000 تۆن زبڵ و خاشاکی کۆکردەوە