بكوژه‌كه‌ش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌

ده‌ست به‌ مۆمیاكردنى ورچه‌ كوژراوه‌كه‌ى چۆمان كراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ژینگه‌ى سۆران ده‌ڵێت، چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ست به‌ مۆمیاكردنى ورچه‌ كوژراوه‌كه‌ى چۆمان كراوه‌، له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى بكوژه‌كه‌شی ده‌ڵێت، تاوه‌كو ئێستا هیچ سه‌ره‌داوێكیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌.

ورچه‌كه‌، له‌ رۆژى 13.8.2024 به‌ كوژراوى له‌ كوێستانه‌كانى پڕژێ دۆزرایه‌وه‌، سێ رۆژ دواى ئه‌وه‌ له‌ رێگه‌ى چه‌ند تیمێكى به‌رگرى شارستانییه‌وه‌ هێندرایه‌ خواره‌وه‌، به‌هۆى نه‌بوونى ساردكه‌ره‌وه له‌ ئیداره‌ى سۆران‌ ورچه‌كه‌یان گه‌یانده‌ هه‌ولێر و له‌ ساردكه‌ره‌وه‌ى باخچەی ئاژەڵانی هەولێر كه‌ به‌ Erbil Zoo ناسراوه‌، داندراوه‌.

هەژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە 964ـی وت، چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ست به‌ مۆمیاكردنى ورچه‌كه‌ كراوه‌ و ئه‌مڕۆ سه‌ردانى تیمى مۆمیاكه‌ى كردووه‌ ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌كارى مۆمیاكردنه‌كه‌.

وتیشی “تاوه‌كو 10 رۆژى دیكه‌ ورچه‌كه‌ به‌ مۆمیاكراوى ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ سۆران”.

شوێنى دانانى ورچه‌كه‌ به‌ مۆمیاكراوى، له‌ ئۆفیسی ناشناڵ پاركى هه‌ڵگورد سه‌كران ده‌بێت كه‌ نزیكه‌ له‌ دیوانى قایمقامییه‌تى چۆمان.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنى بكوژى ورچه‌كه‌ش، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و هیچ سه‌ره‌داوێكیشیان له‌سه‌ر بكوژه‌كه‌ى نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌.

پێشتر، ئه‌حمه‌د بارزان عه‌لیكۆ، قایمقامیه‌تى چۆمان به‌ 964 ـى وتبوو، ئه‌و شوێنه‌ى ورچه‌كه‌ى به‌ كوژراوى لێ دۆزراوه‌ته‌وه‌، خاڵى سفری سنوورییه‌ له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران و شوێنه‌كه‌ش زۆر نزیكه‌ له‌ بنكه‌ى پاسه‌وانه‌كانى ئێران.

ورچەکەی باڵەکایەتی نەوەی 7500 ساڵە

ورچەکەی باڵەکایەتی نەوەی 7500 ساڵە

گومان ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌نگه‌وانه‌كان ورچه‌كه‌ى ب...

گومان ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌نگه‌وانه‌كان ورچه‌كه‌ى باڵه‌كایه‌تیان كوشتبێت