لە سلێمانی

لە ماوەی مانگێکدا نزیکەی 10 هەزار کەس چارەسەری چاوی بۆ کراوە

+964

توانا نەقی

لە ماوەی مانگێكدا نزیکەی 10 هەزار چارەخواز لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ تایبەت بە نەخۆشیيەکانی چاو لە سلێمانی چارەسەریان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ شەممە، تەندروستيی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی ئاماری تەندروستی لە ماوەی مانگی رابردوو لە رێكەوتی 1 بۆ 31.8.2024 لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیيەكانی چاو 9 هەزار و 916 نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و راوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

دەشڵێت، لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەکە 355 نەشتەرگەری گەورە و 268 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراون، هەروەها 3 هەزار و 405 پكشنینی پەستانی چاو و 37 پشكنینی پانتایی بینین و 234 پشكنینی گلێنە و 59 یاك لەیزەر ئەنجام دراوە.

تەندروستی ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لە مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشيیەكانی چاو 2 هەزار و 409 پشكنینی چاویلكە و 482 سۆنەری چاو ئەنجام دراون، هەروەها 179 تیشك گیراوە و 1552 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراون.

بۆ یەکەمجار راپەڕین دەبێتە خاوەنی سەنتەرێکی چاو

بۆ یەکەمجار راپەڕین دەبێتە خاوەنی سەنتەرێکی چاو