له هه‌ولێر
چوار شوێنی كۆزمه‌تیك چاو و قاوه‌یان فرۆشتووه و داخران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر، چوار شوێنی (کۆزمەتیک) بەهۆی فرۆشتنى چاو و قاوه‌ى كێش دابه‌زاندن داخران، چونكه به‌پێی رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فرۆشتنى ئه‌م ماددانه له‌و جۆره شوێنانه، پێچەوانەی رێنماییەکانە.
تیمەکانی چاودێریی تەندروستی و سەلامەتی خۆراک، لە بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستیی هەولێر بە هەماهەنگی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، داخستنه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر له سۆشیاڵ میدیاكه‌یان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، جگه له فرۆشتنى ئه‌م ماددانه له شوێنى كۆزمه‌تیك، ریكلامكردنیش بۆیان پێچه‌وانه‌ى رێنماییه‌كانه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ریکلامکردن بۆ ئەو بەرهەمانە قەدەغەیە و تەنیا دەبێت لە دەرمانخانەکان بفرۆشرێت بە رێگەپێدانی کوالێتی کۆنتڕۆڵ و لە ژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆری تایبه‌تمەند.