بۆ هاوکاری هاوڕێکەی چوو بوو
کارەباچییەک بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
دەریا محەمەد – راپەڕین
گەنجێکی تەمەن 33 ساڵ، کە پیشەی کارەباچی بوو، لە درەنگانی ئەمشەو ئەسکەلەکەی بەر کارەبا کەوتووە و بەهۆی تەزووی کارەباکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکە لە ناوچەی گربداخی قەڵادزێ رووی داوە، ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادیی سلێمانییە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19.10.2026، عەقید شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، بە تۆڕی 964ی وت، کارەباچییەکە ناوی دەشتی عەلی-یە و لە دایکبووی ساڵی 1993یە و لە کاتی کارکردن بۆ هاوڕێیەکی، تووشی ئەو رووداوە بووە.
بەپێی قسەکانی وتەبێژی پۆلیس، لەگەڵ روودانی رووداوەکە، گەنجەکە گەیەنردراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ، بەڵام فریای چارەسەری نەکەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
بە گوێرەی سۆراغی 964، لە ئێستا تەرمی کارەباچییەکە رەوانەی پزیشکی دادیی سلێمانی کراوە و دۆسیەیەکیش بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە کراوەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا