لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم

دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک تابلۆدا کە ماددەی هۆشبەریان تیادا بووە

964+

توانا نەقی

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستی گرتووە بەسەر ژمارەیەک تابلۆ لە سلێمانی کە ماددەی هۆشبەریان تێدا شارداراوەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە دەزگاکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەسەربنەمای زانیاری پێشوەخت، پاش بەدواداچوون و چاودێری وورد لە رۆژی 20.7.2024 توانیان دەستبگرن بەسەر چوار تابلۆ کە ماددەی هۆشبەری تێدا شاردرابوونەوە.

دەشڵێت، ئەو ماددانە لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنراونەتە پارێزگای سلێمانی و تۆمەتباران بەنیازی گواستنەوەی بوون بۆ دەرەوەی ووڵات، بەڵام بەهەوڵی هێزەکانی ئاسایش و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە توانراوە بڕی زیاتر لە دوو کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ دەستی بەسەردابگیرێت و تۆمەتبارێکیش دەستگیر بکرێت.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی دەزگای ئاسایش بڵاویکردووەتەوە ئەو تۆمەتبارە ماددەکانی لەناو تابلۆی جوانیدا هەڵواسیوە کە بە کۆسەرە تابلۆکان دەشکێنن پڕ کراوە لە مادەی هۆشبەر.

لەئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.

لە ماوەی پێنج مانگدا 132 کەس رزگارکراون لە مادەی هۆشبەر

لە ماوەی پێنج مانگدا 132 کەس رزگارکراون لە مادەی هۆشبەر