سلێمانی
لە سەیرانن و لە ترسی درۆن زۆر دوورنەکەوتوونەتەوە
ئەحمەد محەمەد -سلێمانی
ئەمڕۆ هەینی 10.4.2026 یەکەم هەینییە هاوڵاتیانی کوردستان بە ژمارەیەکی زۆر روو لە سەیران و گەشتی بەهاری ئەمساڵ بکەن، ئەمەش بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە، هێشتا هەندێکیشیان ترسیان لە هاتنی درۆن و مووشەک هەیە و زۆر دوورنەکەوتوونەتەوە.
پەیامنێری 964 لە سلێمانی، چەند خانەوادەیەکی بەسەرکردەوە، کە بۆ پشوو و سەیران لە بناری چیای ئەزمەڕ بوون و جەوێکی خۆشیان هەبوو.
راژاو رەشید خانمێکی سلێمانییە و بە 964ی وت، یەکەم هەینییە دێنە دەرەوە، چونکە سەرما بوو، هەروەها شەڕ و هێرش هەبوو.
وتیشی، ئەو بارودۆخەی هەبوو، کاریگەریی بەسەر هەموو دنیاوە هەبوو.
راژاو دەڵێت، زۆر دوورنەکەوتوونەتەوە و رێگەوبان قەرەباڵغە، بۆیە شوێنەکەیان نزیکی شارە و بە پێکەنینیشەوە وتی، “ئەگەر درۆنێک هات زوو شۆڕدەبینەوە بۆ ماڵەوە و رائەکەینە ژوورەوە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا