هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت
ئەمشەو کەلار بەدوای سەرپێچیکارانی هاتوچۆ و داواکراوانی پۆلیسدا دەگەڕێت
964+
میلاد جەلال – کەلار
ئەمشەو لە کەلار، لیژنەیەکی ئەمنی هاوبەشى بەدوای دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بوون کە سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆیان کردووە و ئەوانەشی کە لەلایەن پۆلیس و دادگاوە داواکراون.
لیژنە هاوبەشەکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس و هاتوچۆ پێکهاتوون.
عەقید سۆران حەمەغەریب، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە 964ى وت،جگە لەو ئۆتۆمبێلانەی کە سەرپێچیان کردووە ئەمشەو سزا دەدرێن، ئەو کەسانەشی لەلایەن دادگاوە داواکراون دەستگیر دەکرێن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەڵمەتەکەیان لە شەوانی داھاتووش بەردەوام ئەبێت بۆ سزادانی ئەوانەی لە یاسا دەرچوون.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن