کەی بەڕێ دەکەون؟

رۆشتن بۆ حەج فڕۆکەشی تێکەوت

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە 12.5.2026 وە زیارەتکارانی حەج بەرەو سعودیە بەرێ دەکەون، بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی کوردستان بە 964ی وت، لە عەرعەر فڕۆکەیان بۆ تەرخان کراوە، تا بیانگەیەنێتە جەددە.

وەک باسی دەکات، رێگەی وشکانی ئەو هەنگاوە بوو بۆ حاجی ئەوان زۆر ئەرکێکی قورس بوو.

ئارام بالسیانی ئەوەشیی وت، لەگەڵ حەج و عومرەی عێراق قسەکراوە، زیارەتکاران تا عەرعەر بە پاس دەڕۆن و شەوێک لە کەربەلا پشوو دەدەن، دواتر دەچنە عەرعەر لەسەر سنووری نێوان عێراق و سعودییە و بە فڕۆکە بۆ جەددە دەگوازرێنەوە.

پێشتر، وەزارەتی ئەوقاف لیژنەی تایبەتی بۆ هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی کۆمپانیاکان و مورشیدەکان پێکهێنابوو، بەشێوەیەک بۆ ئەمساڵ لە کۆی 157 کۆمپانیا کە ناویان تۆمار کردبوو، نزیکەی 110 کۆمپانیا دوای دەرچوونیان لە پشکنینەکان، بۆ هاوەڵیکردنی حاجیان لە وەرزی حەجی 2026 دیاری کراون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پێش ئەوەى بچنە ماڵى خوا؛ حەجیان بە چاوى خۆیان بینى

ئەو کەسانەى بە قاچاغ حەج دەکەن: 40 ملیۆن پێبژاردن و 10 ساڵ...

ئەو کەسانەى بە قاچاغ حەج دەکەن: 40 ملیۆن پێبژاردن و 10 ساڵ قەدەغەى گەشت