زانیارییەكان چین؟
لە بەغدا دەنگی تەقینەوەی گەورە دەبیسترێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا، كەمێك پێش ئێستا هەواڵی تەقینەوەی کۆگاکانی چەک و کەلوپەل لە ناوچەی عوێریچ لە باشووری بەغدا راگەیاند.
سەرچاوەكە بە هەندێک میدیا عێراقی راگەیاندووە، “تەقینەوەیەک لە کۆگاکانی چەک لە ناوچەی عوێریچ لە باشووری بەغدا روویداوە، تا ئێستاش هۆکارەکانی نازانرێت، كە هێرش و بەئامانجگرتنە یان شتێكی دیكە”.
سەرچاوە ئەمنییەكە ئەوەشی باس كردووە، “هێشتا دەنگی تەقینەوە لە باشووری بەغدا دەبیسترێت بەهۆی تەقینەوەی كۆگایەكی چەكەوە”.
نوێكرایەوە 8:23
چەند ڤیدیۆیەك لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، كە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان “درۆن” بەسەر ئاسمانی ناوچەی عوێریچ دەسووڕێتەوە و دەنگی تەقینەوە دێت و دووکەڵ لە ئاسمانی ناوچەکە دەبینرێت.
نوێكرایەوە: 8:51
ئاژانسی دەنگوباسی عێراق بڵاویكردەوە، ئەو شوێنەی تەقینەوەكەی لێ روویداوە، بارەگای لیوای 42ی هێزەكانی حەشدی شەعبییە و هێزەكە بڕیاری دا لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری تەقینەوەكە پێكبهێنرێت.