چاوه‌ڕێن ناوى بكه‌ره‌كان ئاشكرا بكرێت
260 دوكاندارى بازاڕى چه‌لێى دهۆك سكاڵا له دژی سووتاندنى بازاڕەکەیان تۆمار ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك ئه‌و دوكاندارانه‌ى بازاڕى چه‌لێ، كه به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر بكه‌رانى تۆمار ده‌كه‌ن و سه‌ندیكاى كرێكارانیش ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێی ئاشكراكردنى ناوى بكه‌رانى ده‌كه‌ن.
ئه‌مساڵ له سێ كاتى جیاواز ئاگر له بازاڕى چه‌لێ له دهۆك كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 260 دوكاندار زیانمه‌ند بوون.
وەلات ئۆزمانی، سەرۆکێ لقى دهۆكی سەندیکا کرێکارانى كوردستان به 964ـى راگه‌یاند، پێشتریش سكاڵایان تۆماركردووه به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى بكه‌رانى نادیار بوون سكاڵاكه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه.
وتیشی “ماوه‌یه‌كه سێ كه‌س وه‌ك بكه‌رى ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌ستگیركراون و چاوه‌ڕێین ناوه‌كانیان ئاشكرا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین”.
پێشتر چوار ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه درایه زیانلێكه‌وتووانى ئه‌م بازاڕه، به‌ڵام سه‌رۆكى سه‌ندیكا ده‌ڵێت، ئه‌م بڕه پاره‌یه وه‌ك هاوكارى بووه، نه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان له سكاڵاكه‌یان دوو داواكاریان هه‌یه، یه‌كه‌میان قه‌ره‌بووى زیانه‌كانیان بكرێته‌وه، دووه‌میشیان بكه‌ران به سزاى یاسایی خۆیان بگه‌ن.
به‌پێی ئه‌و خه‌ملاندنه‌ى پێشتر بۆ زیانه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه كرابوو، بڕى هه‌شت ملیار دینار وه‌ك زیان دیاریكرا كه به‌ر دوكانداره‌كان كه‌وتووه.
تا ئێستا بازاڕه‌كه ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه و وه‌لات ئۆزمانیش ده‌ڵێت “رۆتینیاتى یاسایی كارى نۆژه‌نكردنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كه‌ى داخستووه”.