بەم زووانە دەردەکەوێتەوە

وەیسی محەمەد كاری نوێی بەدەستەوەیە

+964

ئەحمەد شەمزین

هونەرمەند وەیسی محەمەد بەمزووانە بە بەرهەمی نوێ دەردەکەوێتەوە و گۆرانیەك بەناوی ‘كوللی بەهارێ پایزانمانە شین و واوەیڵای ئازیزانمانە” بڵاو دەکاتەوە.

وەیسی محەمەد بە 964ی وت، ”كاری تازەم بەدەستەوەیە، هەندێكیان تەواو بووە و هەندێك ماوە، لەبەر دۆخی وڵاتیش ناچارین بە تراك كاربكەین”.

پەیامنێری 964 پرسیاری چیرۆکی پشت گۆرانییەکانی لێکرد و ئەویش وتی، هەندێک چیرۆک هەیە نانووسرێتەوە، بۆیە دەبێت بە گۆرانی دەریببڕین، بۆ نموونە گۆرانی یار پەشیمانە، چیرۆکێکی تراژیدی هەیە، چونکە یار پەشیمانە و ناشگەڕێتەوە.

وەیسی محەمەد جگە لە زمانی كوردی بە شێوەزاری یارسانی زیاتر لە 10 گۆرانی هەیە و جگە لە كاری هونەری، وانە بە بەندكراوان دەڵێتەوە و مامۆستایە لەقوتابخانەی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی.

پێداچوونەوە: ئەحمەد عەبدوڵا