دیمه‌نێكی به‌رده‌م سایلۆى كۆیه ... وێنه: به‌شی كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق
له سایلۆى كۆیه به‌ڵێنیان وه‌رگرتووه
ئه‌مساڵ زیاتر له 8000 تۆن گه‌نم له جوتیارانى ته‌قته‌ق وه‌رده‌گیرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق سه‌ردانى سایلۆى كۆیه‌ى كرد و به‌ڵێنى وه‌رگرتنى زیاتر له هه‌شت هه‌زار تۆن گه‌نمى جوتیاره‌كانى له‌و سایلۆیه وه‌رگرت.
ساڵانه جوتیارانى ته‌قته‌ق به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نمیان راده‌ستى سایلۆى هه‌ولێر ده‌كرد، به‌ڵام به كردنه‌وه‌ى سایلۆكه‌ى كۆیه، ئه‌مساڵ ئه‌م رێگا دووره نابڕن و له نزیكی خۆیان گه‌نمه‌كه‌یان راده‌ست ده‌كه‌ن.
سه‌باح حاجی عوسمان، به‌رپرسی به‌شی كشتو‌كاڵى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق به 964ـى راگه‌یاند، به‌ڵێنى راده‌ستكردنى هه‌شت هه‌زار و 365 تۆن گه‌نمیان له سایلۆ كۆیه وه‌رگرتووه كه جوتیارانى سنووره‌كه‌یان ئه‌مساڵ راده‌ستیان ده‌كه‌ن.
وتیشی “ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ى وه‌رده‌گیرێت هی 685 جوتیاره كه به فه‌رمى ناویان له‌لای ئێمه تۆمار كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م ژماره جوتیاره‌ى ته‌قته‌ق پێشتر به بڕیاری ژماره 90 له ساڵى 1975 له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقییه‌وه ناسێدراون و ناویان تۆمار كراوه، كه ئه‌وكات بۆ هه‌ر جوتیارێك 100 دۆنم زه‌وى بۆ داچاندنى گه‌نم داندراوه، به‌ڵام جوتیار هه‌یه رووبه‌رى زه‌ویه‌كه‌ى كه‌متر، یان هه‌شیانه زیاتره.
بۆ هه‌ر دۆنمێك بڕى 250 كیلۆگرام گه‌نمیان لێوه‌رده‌گیرێت.
به‌قسه‌ى به‌رپرسی كشتوكاڵ، هه‌مان ئه‌م جوتیارانه له مانگه‌كانى 11 و 12 ـى ساڵى پار ناویان بۆ هه‌ولێر له‌وێشه‌وه بۆ به‌غدا نێردراوه ره‌زامه‌ندى وه‌رگرتنى گه‌نمیان له سایلۆكان بۆ هاتووه‌ته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق به 964ـى داوه، ئەمساڵ لە سنوری ناحیەکەیان رووبەری 33 هه‌زار دۆنم گەنم چێنراوه.
سایلۆ
زیاتر لە 40 هەزار تۆن گەنم لەخۆدەگرێت
لە کۆیە سایلۆیەکی گەورە دروست دەکرێت
بۆ زیاتر له 100 جوتیار
سایلۆى سلێمانى وهجبهیهكى دیكه‌ى پاره‌ى گه‌نم به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش ده‌كات
ئەوانەى گەنمیان رادەستکردووە
چەکى شایستەکانتان وەربگرن؛ سایلۆى سەیدسادق جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە
بڕۆنه سایلۆى رۆڤیا