ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان:
“چوار تیرۆریستی داعشمان لە كەركوك کووشت و حەشارگەکانیشمان وێرانکرد”
فەرهاد حەسەن
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە کەرکوک، كوژرانی چوار چەکداری داعش و وێرانكردنی حەشارگەیەكانی راگەیاند، کە ئەمڕۆ شەممە لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە ئامجامیان داوە.
بەپێی بەیاننامەكی فەرماندەییەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێراقیبلاویکردووەتەوە، بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری ورد لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازییەوە، لەگەڵ چاودێری و پلاندانانی گونجاو لەلایەن شانەی ئامانج لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، هێزی ئاسمانی بە بەكارهێنانی فڕۆكەی جەنگی ئێف 16 دوو هێرشی ئاسمانی سەركەوتوویان ئەنجامدا،م.
یەکەمیان حەشارگەیەكیان كردووەتە ئامانج كە مەفرەزێكی چەکدارانی داعشی تێدابوو لە وادی شای، لەناو كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و دووەمیشیان شوێنی چەکدارێكی دیكەشیان دۆزیوەتەوە ئەویشیان کووشتووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، “ئەم دوو لێدانە بووە هۆی كوژرانی چوار تیرۆریست و لەناوچوونی تەواوەتی حەشارگەكەیان، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر وەکو ئەركێكی سیخوڕی لەلایەن فڕۆكەوانی سوپاوە رووپێویكردن و پشكنینی بۆ ناوچەكە کراوە و دۆزراونەتەوە.