6 گه‌ڕه‌ك و بەشێکى بازاڕى بێئاو كردووه‌

ئاگركەوتنەوە دابەشكردنی ئاوى لە پڕۆژەیه‌كی ئاوی دوكان وەستاند

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له‌ یه‌كێك له‌ باخەكانی قەراغ زێیەكەی دوكان، پڕۆژه‌ى ئاوى قه‌زاكه‌ى وه‌ستاند و زیاتر هه‌شت ملیۆن دیناریشی به‌جێهێشت.

پڕۆژه‌كه‌ ناوى پڕۆژەی ئاوی سەرچەمه‌ له‌و قه‌زایه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى سەرچەم، تاڤگە، فەرمانبەران، سارتكە، بەشێك لە گەڕەكی چەوەسپی، ناو بازاڕی دوكانی خوارووى بێئاو كردووه‌.

ئاگره‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆى سووتاندنى بەشێك لە كێبڵ و تۆڕی بۆری گواستنەوەی ئاو لە پڕۆژەكه‌، مەحمود محەمەد، بەڕێوەبەری ئاوی دوكانیش بە 964ـی وت، “زیانی نزیكەی هەشت ملیۆن دینار بەر بۆڕی و كێبڵاتی كارەبایی پڕۆژەكە كەوتوە”.

وتیشی “سێ كێبڵی كارەبایی، كە نزیكەی 90 مەتر دەبێت، لەگەڵ دوو بۆڕی 200 و 160 ملیمه‌تری گواستنەوەی ئاو بۆناو پڕۆژەكە، كە زیاتر لە 50 مەترە بەتەواوی سوتاون و پێویسته‌ بگۆڕدرێن”.

باسی لەوەش كرد، داوایان لە گەنجینەكانی سلێمانی كردوە بۆ دابینكردنی ئەو مەوادانەی كە سوتاون، لەئێستادا بەشێكی پێداویستیەكان گەیشتونەتە قەزاكەو تیمەكانیان سەرقاڵی چاككردنەوە و خستنەوەكاری پڕۆژەی ئاوەكەن.

به‌ قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى دوكان، هەموو هەوڵێك ده‌ده‌ن  سبەی پڕۆژەكە بخەینەوەكار و ئاوی خواردنەوە بگەیەنینەوە ئەو گەڕەكانە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 70 سانتیمەتر زیادی کردووە

ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 70 سانتیمەتر زیادی کردووە