دیمهنێكى كاتى راده‌ستكردنى دۆسییه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان
قه‌باره‌كه‌ى نزیكه‌ى 46 گێگابیته
دۆسییه‌ى لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی داعش رادەستی حکومەتی هەرێم کرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دۆسییه‌ى لێکۆڵینەوە له تاوانەکانی داعش رادەستی حکومەتی هەرێم کرا، كه قه‌باره‌كه‌ى نزیكه‌ى 46 گێگابیته.
دۆسییه‌كه له‌لایه‌ن یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یاسایی و راوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) بە وەکالەت، راده‌ستى رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانى حكومه‌تى هه‌رێم كرا.
راده‌ستكردنه‌كه له چوارچێوه‌ى دوایین هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ژمارە 2697ی ئەنجومەنی ئاسایشه.
دیندار زێبارى، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ده‌ڵێت “ئەو بەڵگانەی رادەستمان کران، ئەو زانیاری و کەرەستانەی یونیتاد بوون، کە لە دەسەڵاتی دادوەری و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتوون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، کۆی قەبارەی داتا‌کان دەگاتە 45.95 گێگابایت کە کۆدکراو و پارێزراوە.
به‌قسه‌ى زێباری، یونیتاد بەرنامەی تایبەتی بەکارهێناوە بۆ کۆپیکردنی ئەم زانیاریانە بە شێوازی ئەلیکترۆنی، دوای پشتڕاستکردنەوەی ورد لە بەڵگەکان بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەو لایەنانەی کە لەسەر پرۆسەی دادگایی‌کردن لە تاوانە نێودەوڵەتییەکانی داعش ئیش ده‌كه‌ن، سوودیان لێ ببینن.
باسی له‌وه‌شكردووه كه دادگا‌کانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سوود لەو بەڵگەنامانە وەربگرن بۆ دادگایی‌کردنی تیرۆریستانی داعش لەسەر تاوانە نێودەوڵەتییەکان (تاوانی جەنگ، تاوانی دژی مرۆڤایەتی و جینۆساید) کە دەرهەق بە کوردانی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیكه ئەنجامیان داوە.
بڕیارە، لە ناوەڕاستی مانگی ئابی داهاتوو خولی مەشق بۆ ژمارەیەک ئەفسەری ئەمنی تایبەت بە پرۆگرامی پاراستنی شایەدحاڵەکان ئەنجام بدرێت بە مەبەستی دامەزراندنی یەکەیەکی کاری شایەدحاڵەکان لە وەزارەتی ناوخۆ.
هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ى سه‌ره‌وه له سۆشیاڵ میدیاى رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه.