داوای چی دەكەن؟
بریندارانی شەڕی داعش دەرگای بینای پارێزگای کەرکوکیان داخست
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
بریندارانی وەزارەتی بەرگریی عیراق، كە لە شەڕی داعش و شەڕەكانی دیكە برینداربوون، دەرگای چوونە ژوورەوەی بینای پارێزگای کەرکوکیان داخست و بڕیاریانداوە خێوەت لە بەردەم بینای پارێزگا هەڵبدەن، ئەوان داوای زەوی دەكەن.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 9.7.2024 ژمارەیەک لە برینداربووانی دەستی قاعیدە و چەکدارانی داعش لە بەردەم بینای پارێزگای کەرکوک گردبوونەوە و داوا دەکەن زەوییان پێ بدرێت، ئیدارەی کەرکوكیش دەڵێت لە هەوڵداین زەوییان بۆ دابین بکەین.
دلێر ئەدیب ئەحمەد یەكێك لە بریندارەكانە و بە 964ـی وت، ژمارەمان 265 برینداری خەڵکی کەرکوکین، داوای زەوی دەکەین لە ئیدارەی کەرکوک بەو پێیەی گیانی خۆمان فیدای وڵاتەکە کردووە و رێژەی كەمئەندامیی جەستەمان لە نێوان پەنجا بۆ سەد دەبێت.
وتیشی، “ئیدارەی کەرکوک پێمان دەڵێن تەنیا 14پارچە زەوییان هەیە، باشە بۆ بۆ پزیشکان هەیە و هەروەها بە بڕی 10 هەزار دۆلار زەوی هەیە، ئەی بۆ بۆ ئێمە نییە”.
بەختیار عەلی یەكێكی دیكەی كەمئەندامەكانە و بە 964ـی وت، لە ساڵی 2017 لە شاری موسڵ برینداربووە و رێژەی بریندارییەكەی 80%یە و نیوەی جەستەی لەکارکەوتووە، ئەویش دەیوت داوا دەكەن زەوییان پێبدرێت چونكە هیچیان نییە.
عەلی حەمادی یاریدەدەری پارێزگای کەرکوک بە 964ـی وت، “پێشوازیمان لە بریندارەکانی سەنگەر کردووە و لەگەڵ شارەوانی و شارەوانییەکان و یەکە ئیدارییەکان کۆدەبینەوە، بۆ ئەوەی زەوییان بۆ دابین بکەن و ئێمەش دابەشی سەر ئەو جەنگاوەرانەی بکەین، کە خوێنی خۆیان بە وڵات بەخشیوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
کەسوکارێکی زۆری بریندارانی شەڕەکەی ئەمڕۆ لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێرن
كەركوك
لە ماڵی توركمان
بەرپرسانی شاری هەولێر خەریكی سینی سینیانێ بوون
وەزیری داد بەدواداچوون دەكات
بە چ میكانیزمێک زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوك بۆ خاوەنەكانیان دەگەڕێتەوە؟
تەواو بووە و نەکراوەتەوە
شێڵتەرەکەی کەرکوک خێری بۆ ژنانی هەڕەشەلێکراو نەبووە
خاوەنەکەی هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
دوكانێكی جلوبەرگی منداڵان لە كەركوک سووتا
بەم ئێوارەیە كرایەوە