چوار دەوریان ئاوە و بەبەلەم دەچیتە شوێنەکە
چەند کافتریایەک لەسەر ئاو و لە ناوەڕاستی دەریاچەی دوکان
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
دەریاچەی دوکان خۆی لەخۆیدا دڵگیر و دڵڕفێنە جا وەرە لەسەر ئاو و لەناو کافتریاک چاو و قاوە بخۆیتەوە و شەیدای ئەو سروشتە جوانە نەبی.
نزیکەی دوو ساڵە لەسەر دەریاچەی دوکان چەند کافتریایەک کراونەتەوە کە چوار دەوریان ئاوە و بە بەلەم نەبێت ناتوانی بچیتە شوێنەکە، دابان شێخ محەمەد خاوەنی یەکێک لەو کافتریانە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “شوێنەکە تازەیە و موشتەری تایبەتی خۆمان هەیە کە بە ئۆتۆمبێل دێنە سەیرانگای قەراغ دەریاچەکە، لەوێ سەیارەکەیان رادەگرن و بەدوو بۆ سێ دەقە بە بەلەم دەگەنە لامان”.
“لە هەموو عێراقدا بۆ یەکەم جارە ئەم پڕۆژەیە کراوەتەوە و لە هیچ شوێنێکی دیکە نییە”، دابان شێخ محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، شوێنەکەیان هیچ مەترسییەکی نییە، چونکە لە هەر چوار لاوە بە حەبل قایم و توند بەستراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری