پۆلیس رایگەیاند

ئەو تۆمەتبارەى لە جەنگەڵەکانى فەرەنسا هاوڵاتییەکى کوشتبوو لە زاخۆ دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى سلێمانى، لەسەر دۆسیەى کوشتنى ئەو هاوڵاتییەى ساڵى پار لە جەنگەڵەکانى فەرەنسا کوژرا، دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند.

بەپێى راگەیەنراوێکى پۆلیسى سلێمانى، له‌ رۆژى 24.2.2023، هاوڵاتییه‌كی‌ كورد به‌ناوی‌ هه‌ڵكه‌وت ئه‌حمه‌د مارف، له‌دایكبووی‌ 1989 له‌ جه‌نگه‌ڵه‌كانی‌ وڵاتی‌ فه‌ره‌نسا كوژرا، دواتر كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ سكاڵای‌ یاساییان له‌ دژی‌ تۆمه‌تبار (ر، ح، ح) له‌دایكبووی‌ 1985، تۆماركرد.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پاش رێكخستنی‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ له‌سه‌ر تۆمه‌تبار و وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌، تۆمه‌تبار له‌ كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ قه‌زای‌ زاخۆ ده‌ستگیركرا.

ئێستا تۆمەتبار به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌ یاسای‌ سزادان له‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ كوشتنی‌ سلێمانی‌ راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

لە مەندەلى فێڵى کردبوو لە سلێمانى دەستگیرکرا

لە مەندەلى فێڵى کردبوو لە سلێمانى دەستگیرکرا