دەبێت بە زەبری پارە بەخێویان بکەن

سووتانی پوش و پاوان زیانی بە ئاژەڵدارانی شارباژێڕ گەیاندووە

ئەحمەد محەمەد

بەهۆی سووتانی ئەو پوش و پاوان و دەوەنەی لە بەشێک لە گوندەکانی شارباژێر لە ناوچوون، زیان بەر مەڕدار و ئاڵدارانی ئەو گوندانە کەوتووە و دەڵێن بە زەبری پارە دەبێت بەخێویان بکەن.

بەهزاد عەبدوڵا ئاژەڵدارە و بە 964ـی وت، بوهۆی سووتانی ئەو دار و دەوەنەی شاخی كوێرهەنگی شارباژێڕ ناچارین ئەمساڵ ئاژەڵەكانمان بەزەبری پارە بەخێو بكەین.

دەشڵێت، یان دەبێت مەڕوماڵات ببەینە گوندەکانی دیکە یان بە پارە ئالیک بکڕین و بەخێویان بکەن، ئەمەش زیانێکی زۆرە لە مەڕدارانی سنورەکە کەوتووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی