داوای بڕینەوەی موچە دەکەن

بەشێک لە رزگاربووانی ئەنفال لە بەردەم وەزارەتی دارایی گردبوونەوە

964+

شیرازعەبدوڵا – هەولێر

بەشێک لە رزگاربووانی ئەنفالی نوگرەسەلمان و تۆپزاوە لەبەردەم وەزارەتی دارایی هەرێم لە هەولێر گردبوونەوە و داوای بڕینەوەی ئەو موچەیە دەکەن کە بەڵێنیان پێدراوە.

ئەوان دەڵێن، دووەم جارە دێنە هەولێر و داوای ئەوە دەکەن موچەیان بۆ ببڕدرێتەوە و دابین بکرێت، چونکە 12 ساڵە باجیان بۆ دروستکراوە بەڵام مووچەیان نییە.

بەشێک لەو کەسانەی گردبوونەوە بۆ 964 قسەیان کردو دەڵێن، دوای دروستکردنی باجەکانیان بەڵێنی ئەوەیان پێدرا کە موچەیان بدەنێ کەچی هیچیان بۆ نەکراوە و فەرق و جیاوازی هەیە خەڵکیان لەفگەڵ بووە موچەی هەیە کەچی ئەوان یەک دینار وەرناگرن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کەسوکاری شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی له‌ هه‌ولێ...

کەسوکاری شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی له‌ هه‌ولێر گردبوونەوە