لەسەر شەقام
14 لیتر بەنزینی ئێرانی بە 20 هەزار دینارە
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ئەوەندە گرانە لە روومان نایە نرخەکەی هەڵبواسین، ئەمە قسەی فرۆشیارێکی بەنزینی ئێرانییە لەسەر شەقامێکی قەزای خورماڵ لە پارێزگاری هەڵەبجە.
هەر لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، نرخی بەنزینی ئێرانیش بەرزدەبێتەوە و بووە بە عادەتی بازرگانەکانی سنوور لە دیووی ئێران و هەرێمی کوردستان .
لە ئێستادا نرخی دەبەیەک کە 14 بۆ 15 لیتری تێدایە گەیشتۆتە 20 هەزار دینار، و لە چوار ساڵی رابردوودا نەگەیشتووەتە ئەم نرخە، تەنانەت لە کاتی شەڕی ئێرانیشدا نەگەیشتووە بەم نرخەی ئێستا.
بڕیار عەلی، فرۆشیاری بەنزینی ئێرانییە ئەو بە 964ی وت، کە بەنزینی ناوخۆ نرخی بەرزدەبێتەوە، فرۆشیارەکانی بەنزینیش لە رۆژهەڵاتی کوردستان نرخی هەرێمی کوردستان وەردەگرن و ئەوانیش نرخەکە بەرز دەکەنەوە، و فرۆشیارەکانی دیووی باشوریش بە ناچاری بەو نرخە دەیکڕن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا