لە مانگی حەوتدا بۆیان بکەن
خۆپاراستن و پەروەردەی سلێمانی: بێ پشکنین قوتابی نوێ وەرناگیرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
خۆپاراستنی سلێمانی بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی شارەکەی وتووە، “تێبینی یان کردووە، خەڵک لەگەڵ دەستپێکی دەوام و بە بیانووی جیاواز دەچن پشکنین دەکەن، لە کاتێکدا دەبێت لە مانگی حەوتدا سەرجەم قوتابییە نوێیەکان پشکنیان بۆ کرابێ”.
لە دوو نوسراودا بۆ قوتابییە نوێیەکانی خوێندنی حکومی و خوێندنی پەیمانگە پیشەیی و ئەهلییەکان، بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی بە پەروەردەی سلێمانی وتووە، دەبێت لە ماوەی مانگی حەوتی ئەمساڵدا، سەرجەم ئەو قوتابییانەی دەچنە قۆناغی یەک پشکنینە تەندروستییەکان بکەن.
خۆپاراستنی سلێمانی داوایکردووە، بێ ئەو پشکنینە هیچ قوتابخانەیەک قوتابی نوێ وەرنەگرێت، هەروەک پەروەردەی سلێمانی گشتاندنی بە بەرواری نوێ بۆ قوتابخانەکان کردووە و پابەندی کردوون.
قوتابییە نوێیەکان، لایەنی جەستەی، دەروونی، بوونی نەخۆشیی و کەمئەندامی، درێژی بەژن و کێش یان پێوانە دەکرێت و لێیان دەپرسێت، ئەوەش بە ئامادەی کەس یەکەمی، دواتر بە راپۆرتێک وێنەیەک لە پشکنینەکان بۆ قوتابخانەکان دەبرێنەوە.
دەقی نوسراوەکانی خۆپاراستنی سلێمانی و پەروەردەی شارەکە؛