نرخی نەوت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک 95 دۆلاری تێپەڕاند
ئاڵۆزییەکان هۆکارن
نرخى نەوت دابەزى؛ هەرچەندە بەرزە و لەسەرووى 95 دۆلارە
964+
وریا فەتاح
گرژییەکانى ناوچەکە، نرخى نەوتى بەرەو ئاستێکى بەرز بردووە، هەرچەندە ئەمڕۆ کەمێک دابەزیوە، بەڵام هەر لەسەروویى 95 دۆلارەوە مامەڵەى پێدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 95.04 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە بەڕێژەی (%0.62) دابەزیوە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 90 دۆلار و 59 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.42٪ بەرزبووەتەوە.
پێشبینی دەکرێت هاوپەیمانی (+OPEC) ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وەک خۆی بهێڵێتەوە بەبێ گۆڕانکاری، ئەمەش لە کاتێکدایە کە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی تایبەت بە ئێران کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی دابینکردنی نەوت دروستکردووە.
کۆمپانیای زەبەلاحی ئەمریکی شیفرۆن، بڕیارە 7 ملیار دۆلار وەبەرهێنان بکات بە مەبەستی فراوانکردنی کەرتی نەوتی ڤەنزوێلا.
هەروەها بەهۆی پەرەسەندنی هێرش و گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئاستی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز بەشێوەیەکی مەترسیدار دابەزیوە بۆ تەنیا چوار کەشتی.