ئۆتۆمبیلێکی شاندەکە وەرگەڕاوە
بەڕێوەبەری بنکەی هاتوچۆی سەیدسادق: تیمەکەی حکومەت سەلامەتن
964+
ئەحمەد مستەفا
ئۆتۆمبیلێکی شاندی سەرۆکی حکومەت، کە دەردەکەوێت لە تیمی “سکویرتی” ئاسایشی شاندەکە بێت، لە رێگەی چوون بۆ هەڵەبجە وەرگەڕا.
مقەدەم ئاکۆ کەمال، بەرێوەبەری بنکەی هاتوچۆی سەیدسادق بە 964ی وت، “کاتژمێر 10:50 خولەک، لە گوندی کانی پانکە، ئۆتۆمبێلێکی شاندی سەرۆکی حکومەتی هەرێم “سکویریتی” تووشی وەرگەڕان بووە، سەرنشینەکانی سەلامەتن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئۆتۆمبێلەکە توانای رۆشتنی لە دەستداوە، بێ هاوکاری تیمەکانی هاتوچۆ و پۆلیس، لەلایەن تیمی پڕۆتۆکۆڵەوە رێکارەکانی سەلامەتی بۆ جێبەجێ کراون، تا ئۆتۆمبیلەکە بگوازنەوە”.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دانانی بەردی بناغەی سایلۆی هەڵەبجە لە شارەکەیە، ئۆتۆمبیلەکەش هاوتیمی بوون.