بەردەم جاف تاوەر و هۆتێل ئەبوسەنا

شۆفێرانی سلێمانی ئاگادار بن؛ ئەمشەو شەقامێکى گرنگ دادەخرێت

وریا فەتاح

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، کاتژمێر 8:00ـی ئەمشەو شەقامێکی لاوەکی بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت و رێگەی جێگرەوەشیان دیاری کردووە.

ئەو رێگەیەی ئەمشەو بەربەست دەکرێت، دەکەوێتە پێش یەکتربڕی (شەوکەت حاجی موشیر)، واتە ئەو شەقامە لاوەکییەی دەچێتەوە بەردەم جاف تاوەرز و هۆتێل ئەبوسەنا.

شارەوانیی سلێمانی هۆکاری داخستنەکەی بۆ خێراکردنی کارەکانی پرۆژەی یەکتربڕەکە و کارئاسانی جوڵەی ئۆتۆمبێل گەڕاندووەتەوە.

شارەوانى روونى کردووەتەوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاتووچۆی سلێمانی، بڕیار دراوە شۆفێران وەک رێگەی بەدیل، کۆڵانی تەنیشت وێستگەی کارەبای “شەهید حەمە سەعید” بەکاربهێنن، ئەمەش تا ئەو کاتەی کارکردن لەو شەقامەدا کۆتایی دێت و دووبارە دەکرێتەوە.