یەکێک لە دەروازەکانى عێراق - وێنە: ئاژانسى دەنگوباسى عێراق
لە دەروازە سنورییەکانی عێراق
لە 99 ملیار دینارەوە بۆ 560 ملیار دینار داهاتی زیادی کردووە
ئەحمەد مستەفا
داهاتی ده‌روازه‌كانی عێراق له مانگی ته‌مموزی ئەمساڵ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كردووه و 500 ملیار دیناری تێپه‌ڕ‌اندووه، ئەوە هاوکاتە لەگەڵ، رێكاره‌كانی چاودێری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و قاچاخچێتی.
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەکان خۆی دەڵێ، رێكاره نوێیه‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی و چاودێریی ڕاسته‌وخۆی فڕ‌ۆكه‌خانه و به‌نده‌ره‌كان، رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بووه له به‌رزبوونه‌وه‌ی داهات، به‌شێوه‌یه‌ك له مانگی ته‌موزدا بڕ‌ی داهات 560 ملیار به‌رز بووه‌ته‌وه.
عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاندووە، سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ باره‌گای ده‌سته‌كه، پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕ‌ووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی چاودێری.
ئەوە لە حاڵێکدایە، عەلی زەیدی سه‌رۆك وه‌زیران رێنمایی داوه هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و لایه‌نه چاودێرییه‌كان بكرێت و پێشینه‌ی سه‌ره‌كیش بدرێته رێگریكردن له قاچاخچێتیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و ده‌رمانه‌وه، به‌و پێیه‌ی هه‌ڕ‌ه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵگه.
داهاتی مانگی حوزەیرانی دەروازە سنوورییەکان بەپێی ساڵەکان و حکومەتی فیدراڵ یان هەرێمی کوردستان جیاوازە، بەڵام بەپێی ئامارە فەرمییەکان، داهاتی گشتی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە مانگی حوزەیراندا نزیکەی 99 ملیار دینار بووە.