ژوورى بازرگانى سلێمانى

“ئەمەریکا تێگەیشتووە کە عێراق و هەرێم دەیانەوێت وەبەرهێنان بکەن”

964+

وریا فەتاح

شاندێکی بازرگانی و وەبەرهێنەرانی سلێمانی و هەولێر لە ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەشداریان لە کۆڕبەندێکى گەورەى وەبەرهێنان کرد و ئەندامێکى شاندەکەش زانیارییەکان بۆ 964 ئاشکرا دەکات.

شێنێ ئیختیار،جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە بەشدارە لەو شاندە بازرگانی و وەبەرهێنەرانەی لە پارێزگای سلێمانیەوە سەردانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایان کردووە بە 964ـى وت،”کۆڕبەندەکە زۆر باشبوو، عێراق لە پلەى نۆیەم بوو لەڕووى بەشداریکردن لەو کۆڕبەندە کە تێیدا هەرێمى کوردستان و سلیمانیش زۆرترین کۆمپانیامان لەوێ ئامادە بوون”.

باسى لەوەشکرد، لێکتێگەیشتنى زۆر باش دروستبووە بۆ ئەوەى کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمى کوردستان وەبەرهێنانەکانیان ئەنجام بدەن، بەڵام ئەوە بە یەکجار ناکرێت و دەبێت بەردەوامى هەبێت و بڕیاریشە چەند جارێکى دیکە دانیشتن و کۆفرانسى ئۆنلاین ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەى ئەنجامێکى هەبێت.

بە وتەى شێنێ ئیختیار، سەردانەکەى سەرۆک وەزیرانى عێراق و هەرێم لە ماوەى رابردوو، ئەرێنى بووە و ئەمەریکا تێگەیشتووە کە هەرێم و عێراق دەیانەوێت وەبەرهێنان بکەن و بەرەو گۆڕانکارى بڕۆن، وەک دەڵێت، ئەوەش ئاسانکارى بوو بۆ ئێمە لەکاتى دانیشتنمان لەگەڵ کۆمپانیاکان.

کۆربەندی وەبەرهێنان لە ئەمەریکا بەناوی (SelectUSA investment 2024 summit)، لە شاری ماریلاند لە نێوان 23 بۆ 26ـى 6ـى 2024 بەڕێوەچوو، شاندێکی بازرگانى لە عێراق و سلێمانی و هەولێر بەشداریان کرد.

بازرگانانى هیندستان دێنە هەولێر

بازرگانانى هیندستان دێنە هەولێر