راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی وێنە: بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە
بەپێی مەرجەکان بووە
20 ساڵە عێراق رەگەزنامەی بە دوو هەزار و 757 بیانی داوە
ئەحمەد مستەفا
لە ساڵی 2006 وە، واتە 20 ساڵە لە سەرتاسەری عێراق رەگەزنامەی هەمیشەیی عێراقی بە دوو هەزار و 757 هاوڵاتیى بیانی و نا عێراقی دراوە.
ئەوە لەگەڵ ئەوەی، ژمارەیەکى زۆر پەنابەرى وڵاتانى دراوسێ و بەشەکانى دیکەى کوردستان ماوەى دەیان ساڵە لە عێراق و هەرێمى کوردستانن، بەڵام تا ئێستا رەگەزنامەىان پێنەدراوە.
میقداد میری، لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتى ناوخۆی عێراق دەڵێ، کۆی ئەو هاوڵاتییە بیانییانە کە لە ساڵی 2006 ەوە تا ئەمساڵ رەگەزنامەی عێراقیان پێدراوە، گەیشتووەتە دوو هەزار و 757 کەس.
وەک روونی کردووەتەوە، پڕۆسەکانی ناسنامەدان بەپێی رێسا یاساییەکان و رێنماییە کارپێکراوەکان ئەنجامدراون، پێدانی رەگەزنامە پەیوەستە بە رەزامەندی پڕۆسەی یاسایی دوای ئەوەی هەموو مەرجە ئەمنی و کارگێڕییەکان جێبەجێکراون.