13 ژەنیار و 4 گۆرانیبێژ بەشدارن

سبەی ئێوارەیەکی پڕ میوزک و گۆرانی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

سبەی ئێوارە دووشەممە کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزک لە هۆڵی میدیای هەولێر بە بەشداتی 13 میوزکژەن و 4 گۆرانی بێژ بەڕێوەدەچێت.

سەرمەد فواد بەڕێوبەری میوزیك و كەلەپوور بە 964ـی وت، ئەم ئێوارە دوا پرۆڤەی گشتی کۆنسێرتەکەیە و دەیانەوێت لە رێگەی ئەو کارەوە گوێی عاشقانی گۆرانی و میوزک پڕ بکەن لە ئاوازی هەمەڕەنگ.

باسی لەوەشکرد، ئامانجیانە ئەو هونەرمەندانە خەریکە لە یاد دەچن ئاوا کۆنسێرتیان بۆ ساز بکەن و لە داهاتووش پرۆژەی دیکەیان هەیە.

کۆنسێرتەکە بەبەشداری هەریەک لە گۆرانی بێژان زاهیر عومەر، یوسف کوردستانی، رزگار هەولێری و ئەندام محەمەد بەڕێوەدەچێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی