دوای 18 کاتژمێر کۆنترۆڵکرا
ئاگره‌كه‌ی سنوورى باعه‌درێ زیانى جۆراوجۆرى به‌جێهێشت
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
دواى 18 كاتژمێر ئاگره‌كه‌ى گوندى مامزدینا له‌سنوورى ناحیه‌ى باعه‌درێ كۆنتڕۆڵكرا و فه‌رمانده‌یه‌كی پاراستنى ژینگه‌ش ده‌ڵێت، زیانى جۆراوجۆرى به‌جێهێشتووه.
ئاگره‌كه، لە کاتژمێر 3:00 عه‌سرى دوێنێ چوارشه‌ممه لە پوش و پاوانی نێو گوندی مامزدینای كه‌وته‌وه، دواتر تەشەنەی کرد و سنوورى هه‌ردوو گوندى بەربیری و دیرکی گرته‌وه.
رەمەزان سیاری، فەرماندە لە هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگەی دهۆک بە 964ی وت، ئەمرۆ کاتژمێر 9:00 بەیانی تیمەکانی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگەی دهۆک توانیان بە تەواوی کۆنترۆل بکەن.
وتیشی “کۆنترۆڵکردنی ئەستەم بوو بەهۆی ئەوەی چیایەکانی گرتبووەوە”.
سەبارەت بە زیانەکانیش، ئاماژه‌ى بوه‌كرد، لە نێو گوندی مامزدینا باغی چەند هاوڵاتییه‌ک بە دارەکانەوە سووتا و لە چیاكانى سنوورى ئه‌م گوندانه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆرى داری مازوو و بەڕوو سوتاون، وتیشی “ئاگركه لە بیری ئاوی ئیرتیوازی گوندی مامزدینا نزیك بوبووه‌وه بەڵام پێش ئەوەی زیانی پێبگەیێنێت، کۆنترۆڵ کرا”.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ى 18 کاتژمێره‌كه‌دا بە هاوکاری پۆلیسی دارستان و پاوان لەگەل تیمەکانیان کە زیاتر لە 100 پێشمەرگەی ژینگە و پۆلیسی دارستان توانرا ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆل بکرێت
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن