لەبارەی یاداشتنامەکەیان لەگەڵ ئەمریکا

موجتەبا؛ بۆچوونم جیاواز بوو، بەبەڵێنی سەرۆک کۆمار قەبووڵم کرد

ئەحمەد مستەفا

موجتەبا خامنەیی رایگەیاند، بەرپرسانی ئێران هەوڵێکی زۆریان دا بۆ گەیشتن بە قۆناغی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن، دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا لە پێگەی بێدەسەڵاتییەوە، ئامرازی جۆراوجۆری بەکارهێنا بۆ گەیشتن بە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە.

رێبەر ئەم ئێوارەی پێنجشەممەیە 18.6.2026 پەیامی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردووە، سەبارەت بەو یاداشتە بۆچوونی جیاوازم هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی مەسعود پزیشکیان بەڵێنی دا کە مافەکانی گەلەکەمان بپارێزێت، پەسەندم کرد.

موجتەبا خامنەیی جەختی لەوەکردووەتەوە، ئەو دانوستانانەی لە داهاتوودا ئەنجامی دەدەین لەگەڵ ئەمریکا، بەو مانایە نییە کە مەرجی دوژمن قبووڵ بکەن.

دەقی تەواوی پەیامەکە؛

بەناوی خودای میهرەبان

نەتەوەی بەسۆز و دڵسۆزی ئێران

وەک ئاگادارکراینەوە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان سەرۆکەکانی ئێران و ئەمریکا واژۆ کرا، لە ڕێگای گەیشتن بەم قۆناغە، دەسەڵات لە بەزەیی و نیازپاکییەوە هەوڵی زۆری دا و بێگومان ئەوە سەرۆکی ئەمریکا بوو کە لە نائومێدییەوە رێگەی جۆراوجۆری بۆ ئەم مەبەستە بەکارهێنا.

لە بنەڕەتدا بۆچوونێکی جیاوازم هەبوو، بەڵام بەهۆی ئەو پابەندبوونەی کە سەرۆک کۆماری بەڕێز، وەک سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، و ئەندامانی دیکە، بە ناوی خۆی و ئەندامانی دیکەوە بۆ پاراستنی مافەکانی نەتەوەی ئێران و بەرەی خۆڕاگری پێیاندام، و ئەوانیش بە ڕوونی ئەوەیان خستەڕوو کە بەرپرسیارێتی لەوە قبوڵ دەکەن، مۆڵەتەکەم دەرکرد.

لەمەودوا ئێمە، واتە ئێوەی میللەتی سەربەرز و ئەم بەندە بێ بایەخە، چاوەڕێی جێبەجێکردنی مەرجە دیاریکراوەکان دەکەین. بەڵام ئاشکرایە ئەو دانوستانە ڕووبەڕووانەی کە لە داهاتوودا ئەنجام دەدرێن بە مانای قبوڵکردنی بۆچوونی دوژمن نابێت.

هیوادارین بە دوعای خێری پەروەردگارمان، خوای گەورە ئارامی ببەخشێت و هەموو جۆرە سەرکەوتن و فەتحێک بۆ نەتەوەی بەڕێزی ئێران بهێنێت.

سڵاوی خواتان لێ بێت ڕەحمەتی خوا و نیعمەتی خوای گەورە
سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی
28/خەرمانان/1405