خەلەكان
لە كێڵگەیەكی پەلەوەریدا زیاتر لە 40 هەزار مریشك سووتان
+964
ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی
لە سنوری خەلەكان و بەدیاریكراوی لە گوندی باقلان، لە كێڵگەیەكی پەلەوەری ئاگر كەوتەوە و بەهۆیەوە سەرجەم مریشكی كێڵگەكە سووتا.
كامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەكان ئەمڕۆ دووشەممە، بە 964ی وت، ئاگرێك لە كێڵگەیەكی پەلەوەری گوندی باقلان كەوتووەتەوە و بەهۆیەوە هەموو بەرهەمی مریشكەكەی لەناوچووە، كە مەزەندە دەكرێت بە 40 هەزار مریشك.
وتیشی، هۆكاری ئاگرەكە تائێستا نادیارە و خاوەنەكەی لە شوێنی روداوەكە نەبووە، تەنیا چاودێرێك لە شوێنەكە بووە، لەروداوەكە زیانی گیانی نەبووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەكان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەرچی تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەكە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كێڵگەكە بە ساندویچ پەنێڵ دروست كراوە بەتەواوی سوتاوە و زیانێكی زۆر بە خاوەنەكەی گەیشتووە و هیچی بۆ دەرنەچووە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح