كۆچكردنى بوو به چوار ساڵ
كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه نه‌بیستراوه‌كانى عه‌تا چاوشین ده‌كرێت
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی ده‌ڵێت، كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو عه‌تا چاوشین ده‌كه‌ن كه بڵاونه‌كراوه‌نه‌ته‌وه.
جەزای ساز، سەرۆکی ئه‌م کۆمەڵەیه به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ ساڵیادى چواره‌مى كۆچى دوایی هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشینه و مه‌راسیمێكى یادكردنه‌وه و وه‌فاداریان بۆ رێكخستووه.
وتیشی “له‌دواى كۆچی دواییه‌وه یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانمان بۆ كرده كلیپ بڵاوكرایه‌وه و هێشتاش به‌رهه‌مى دیكه‌ى بڵاونه‌كراوه‌ى ماون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌داهاتوو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌شی بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه هیچ كه‌سێك گوێبیستى نه‌بووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن