کاسبکارێک لە هەولێر: "ئەمڕۆ كار نەكەم سبەی نان نییە بیخۆم"

“هەتا دەمرم عارەبانەکەم ماچ دەکەم”

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

کاسبکارێک لە هەولێر، لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا بە 964ی وت، “کرێچیم و رۆژانی هەینی و جەژنیش کاردەکەم، چونکە ئەمڕۆ كار نەكەم سبەی نان نییە بیخۆم.

کاروان عومەر کاسبکارە و بە عارەبانەکەی بەرهەمە بەهارییەکان دەفرۆشێت.

ئەو بە 964ی وت، “هەتا دەمرم عارەبانەکەم ماچ دەکەم و رزقی حەڵاڵی بۆ ماڵ و منداڵم پێ پەیدا دەکەم”.

دەشڵێت، “کرێچیم و رۆژانی هەینی و جەژنیش کاردەکەم، چونکە ئەگەر ئەمڕۆ كار نەكەم، سبەی نان نییە بیخۆم”.

کاروان نەیشاردەوە بەدەست کرێی خانوو و پارەی کارەبا هیلاک بووە و ژیانێکی زەحمەت دەباتەسەر، بەڵام سوپاسی خوا دەکات خۆی و ماڵ و منداڵەکەی تەندروست و ژیانێکی ئاسایی بەڕێدەکەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا